شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-14 13:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارتی هەوڵ ئەدات لە ڕێگا گفتوگۆوە کێشەکان لەگەڵ یەکێتی چارەسەر بکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموکرات جەختی کردەوە کە حزبەکەی هەوڵ ئەدات لە ڕێگا گفتوگۆوە کێشەکان لەگەڵ یەکێتی چارەسەر بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەدوای دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری لە کێبڕکێی سەرۆکایەتی کۆمار، بەرپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەن بە گفتوگۆ لەگەڵ یەکێتی کێشەکان چارەسەر بکەن.

هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، "لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی و دوورخستنەوەی هۆشیار زێباری چاوەڕوانی بڕیاری مەکتەبی سیاسیی پارتین لەوبارەیەوە هەڵوێستی خۆی ڕابگەیەنێت.

ناوبراو وتیشی: "لەماوەی ڕابردوو زۆر هەوڵماندا کە لەگەڵ یەکێتی ڕێبکەوین بۆ ئەوەی یەک بەربژێرمان هەبێت، بەڵام بەداخەوە ئەوان ئامادەنەبوون، بەڵام ئێستاش پارتی هەوڵ دەدات بە گفتوگۆ کێشەکان لەگەڵ یەکێتی چارەسەر بکات".

هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە ڕەتکرایەوە، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، "بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی سیاسییە و تووشی سەرسوڕمان بووم بەو بڕیارە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە