کۆرۆنا لە ئێران بووبەهۆی گیان لەدەستدانی 143 کەسی دیکە
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 143 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرنا تۆمار کراوە بەوەش دوایین ئاماری مردن بە کۆرۆنا گەیشتە 133 هەزار و 437 حاڵەت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی 22ی ڕێبەندانی 1400 وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش 31 هەزار و 247 هاووڵاتیی دیکە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تووشی کۆرۆنا بوون بەوەش کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 6 ملیۆن و 761 هەزار و 855 حاڵەت.
لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 143 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانیانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 133 هەزار و 437 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 6 ملیۆن و 260 هەزار و 240 کەس نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران