مەسروور بارزانی و باڵیۆزی هۆڵندا پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دهکهن
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگهی سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستان بڵاویکردهوه، مهسروور بارزانی ئهمڕۆ سێشهممه پێشوازیی لە مایکل رێنتەنار، باڵیۆزی هۆڵندا لە عێراق کرد و لە دیدارەکەدا کە هانس ئاکربوم کونسوڵی گشتیی هۆڵندا لە هەولێر ئامادەی بوو، بارودۆخی گشتیی و پرۆسەی سیاسیی لە عێراق و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا تاوتوێ کرا.
ئاماژه بهوهش کراوه، باڵیۆزی هۆڵندا، بە پێزانینەوە ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرد و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا دەربڕی.
ئهوهش هاتووه، سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی پشتگیریی و هاوکارییەکانی هۆڵندای کردوه بەتایبەتی لە پشتیوانی کردنی کەرتی گشتیی و تایبەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی گرنگیی ئابووری و پیشەسازی خۆراک لە هەرێمی کوردستان.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی کێشەی کۆچبەران لە ئەورووپا کرا و رێکارەکانی حکوومەتی هەرێم بۆ ڕێگری کردن لە کۆچی نایاسایی، بە ئەرێنی و کاریگەر نرخێنرا.
بۆچوونی بەکارهێنەران