شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-07 03:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چوارچێوەى هەماهەنگیی شیعەکان کۆبوونەوەی پەرلەمانی بایکۆت کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چوارچێوەى هەماهەنگیى شیعەکان پێشوازى لە هەڵویستى بایکۆت کردنى کۆبوونەوەى ئەمڕۆی پەرلەمان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چوارچێوەى هەماهەنگى لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، هەڵوێستى چوارچێوەو هاوپەیمانەکانى روونە و جەخت دەکەنەوە لەسەر پێویستى نەبەستنى کۆبوونەوەى پەرلەمان تایبەت بە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار پێش گەیشتن بە لێکتێگەیشتن.

ئاماژەى بەوەش کردووە، پیشوازى لە هەڵوێستى ئەو فراکسیۆنەنانە دەکات کە هەمان بڕیارى ئەوانیان داوە و بایکۆتى کۆبوونەوەکەیان راگەیاندووە.

چوارچێوەى هەماهەنگى داواى گفتوگۆى زیاتر دەکات بۆ گەیشتن بە چارەسەرى واقیعى و جێگەى رەزامەندى لایەنەکان.

ئەوەلەکاتێکدایە، پێشتر هەر سێ فراکسیۆنە هاوپەیمانەکە کە پێکهاتوون لە سەدرییەکان و پارتى و سوننەکان بایکۆت کردنى کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمانیان راگەیاند بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە