نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایی له ڕابه‌رى بزووتنەوەی ئیسلامى ده‌كات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عیرفان عه‌بدولعه‌زیز، ڕابه‌رى بزووتنەوەی ئیسلامى له كوردستان، بۆ دانانه‌وه‌ى به ڕابه‌رى گشتیى بزووتنەوەی ئیسلامى، پیرۆزبایى لێ‌كرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شێخ عیرفان عه‌بدولعه‌زیز ڕابه‌رى بزووتنەوەی ئیسلامى له كوردستان، بۆ دانانه‌وه‌ى به ڕابه‌رى گشتیى بزووتنەوەی ئیسلامى، پیرۆزبایى لێ‌كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆیان و بزووتنەوەی ئیسلامى خواست.
عیرفان عه‌لی عه‌بدولعه‌زیز له كۆنگره‌ی 12ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كه دوێنێ له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، جارێكی دیكه بووه‌وه ڕابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كامیلی حاجی عه‌لی تاكه كاندیدی پۆستی ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، ده‌نگی 50+1ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی 12ی حزبه‌كه‌ی نه‌هێنا، بۆیه نه‌یتوانی ببێته ڕابه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران