وته‌بێژى پارتى: لەسەر فەرمانی مەسعوود بارزانی ڕادەربڕین لەبارەی هەڵویستی موقتەدا سەدر قەدەغەیە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وته‌بێژى پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت له‌سه‌ر ئه‌مرى مەسعوود بارزانی نابێت هیچ پارتیه‌ک وه‌ڵامى سه‌در بداته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواى په‌یامه‌که‌ى موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، لە په‌یامێکی تایبەتدا، کە مه‌حموود محه‌مه‌د وته‌بێژى پارتى ئاراسته‌ى کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیای پارتی و ڤیان دەخیل-ى کردووه هاتووه، "لەسەر ئەمری جەنابی سەرۆک، نابێ ھیچ بابەتێک و لێدوانێک سەبارەت بەڕاگەیاندراوەکانی موقته‌دا سه‌در بڵاو بکرێتەوە".
وته‌بێژى پارتى ده‌ڵێت: "ھەروەھا نابێ ھیچ ھەڤاڵێکی پارتیمان لێدوا لەوبارەوە بۆ کەناڵەکانی ناوخۆیی و دەرەوە بدات و بەشداریی ھیچ دیبەیت و مێزگرد و چاوپێکەوتنێکی ئیعلامی بکات".
ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه، شەوى ڕابردوو موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌درو هاوپه‌یمانى پارتى دیموکراتى کوردستان ڕایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر هۆشیار زێبارى مه‌رجه‌کانى تێدانییه داواده‌که‌م ده‌نگى پێنه‌ده‌ن".
بۆچوونی بەکارهێنەران