مسته‌فا کازمی: کوژرانی قه‌رداش درێژەی هه‌وڵی هێزه ئه‌منیه‌کانی عێراقه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند کوژرانی عه‌بدوڵا قه‌رداش ئەمیری داعشی تیرۆریست، درێژکراوه‌ی هه‌وڵی بێوچانی هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراقه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مسته‌فا کازمی له تویتێکدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی: "کوژرانی ئەمیری داعشی تیرۆریست، درێژکراوه‌ی هه‌وڵی بێوچانی هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراقه، به کوشتنی ده‌یان سه‌رکرده و چه‌کداری تیرۆریست له چالاکییه نهوعییهکاندا له‌ناو عێراق و گرتنی ده‌یانی دیکه‌یان".
کازمی راشیگه‌یاندووه، "دوای کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان و شیکارکردنیان، سه‌ره‌نجام گه‌یشته ڕاماڵینی مۆڵگه‌ی سه‌ری ئه‌م ڕێکخراوه پیسه".
بۆچوونی بەکارهێنەران