شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-02 15:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق، دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی چوارشەممە 2ـی شوباتی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە ئێریک شوڤالییێ باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق لەو دیدارەدا هیوای ئەوەی خواست دەستپێشخەرییەکەی مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ببێتە هۆی لابردنی کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق.

هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە بارودۆخی عێراق بارزانی رایگەیاند باشترین رێگە لەبەردەم لایەنە سیاسییەکان دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و پەنابردنە بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەیشتنی سیاسییە.

هەڕەشەکانی ئەم دواییەی تیرۆریستانی داعش تەوەرێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەیە بوو و باڵیۆزی فەڕەنسا جەختی لە بەردەوامیی هاوکاری و هەماهەنگی هاوپەیمانان لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی کوردستان کردەوە.

سەرچاوە: کوردستان 24

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە