شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-02 09:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بزووتنەوەی گۆڕان هەڵویستی خۆی لەسەر ڕێککەوتنی پارتی و ڕەوتی سەدر ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات: دەبوو کورد بە یەکگرتووی لە بەغدابووایە و شەڕی یەکگرتووی ناوماڵی خۆی بکردایە چوونکە ئەوە هیچی لەبەرژەوەندی گەلی کورددا نییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نزار مەحموود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: پەندێکی کوردی هەیە دەلێت: زۆر گرنگ بوو کە کورد بە یەکگرتوویی بچێتە بەغدا و دەبوو هەر زوو ئەوکار بکرایە نەک ئەوەی ئێستا بۆ بەدەستهێنانی چەند پلە و پۆستێک بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان و داوکاری هاووڵاتیان لەبیرکراوە و تەنها بیر لەوە دەکرێتەوە چۆن لەبەرژەوەندی حزبی پۆستەکانی بەغدا بەدەستبهێنن.

ئاماژەی بەوەش کرد: ئەوەی لەم چەند ڕۆژەدا دەگوزەرێت جێگای سەرسوڕمانە، چوونکە لەکاتێکدا نێومالی کورد پەرتەوازەیە و تێکچووە، بەڵام بەرپرسانی پارتی لەخەمی ڕێکخستنەوەی ناوماڵی شیعەن، بۆیە ئگەر دڵسۆزییەک هەیە دەبێت دڵسۆزی ناوماڵی خۆمان بین نەک لە خەمی ڕێکخستنەوەی سونە و شیعە بین.

ئەو ئەندامەی جڤاتی نشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەروو: ئەوەی دەکرێت لە ڕێکخستنەوەی ناوماڵی شیعەکان و یەکخستنی سونەکان لەلایەن پارتییەوە، هیچی لە بەرژەوەندی گەلی کورددا نییە، بەڵکوو کاتێک لەبەرژەوەندی گەلی کورد دەبێت کە ناومالی کوردی یەکگرتوو بێت و هیچ کێشەو گرفتێک لەئارادا نەبێت پاشان هەوڵبدرێت ناوماڵی لایەنەکانی دیکە ڕێبخرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە