شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-02-02 06:15 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دژه‌ تیرۆری کوردستان لەبارەی هێرشی فڕۆکه‌کانی تورکیا بۆسەر مەخموور و شەنگال ڕاگەیێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه‌ تیرۆری کوردستان له‌ بڵاوکراوه‌یه‌کدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا که‌ جگه‌ له‌ چیای قه‌ره‌چووغ، ئه‌مشه‌و فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی تورکیا هه‌ریه‌ک له‌ شه‌نگال و سحێلا و ملادرێژ و بارایان بۆردوومان کردووه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژه‌ تیرۆری کوردستان ڕایگه‌یاندووە ئه‌مشه‌و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا چەند پێگەیەکی چەکدارانی پەکەکەیان لە چیای قەرەچووغ و شنگال بۆردوومان کرد و کوژراو و برینداری لێ که‌وتۆته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که‌ به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان، فڕۆکە جەنگییەکان 6 پێگەی چەکدارانی پەکەکەیان لە چیای قەڕەچووغ کردۆتە ئامانج.

ڕاشیگه‌یاند که‌ هاوکات دوو پێگەی دیکەی تری ئه‌و چەکدارانەیان لە سنووری سحێلا و ملادرێژ لە ناو خاکی سووریا و دوو پێگەی دیکەشیان لە چیای شنگال و بارای هاوسنوور لەگەڵ سووریا بۆردوومان کردووە.

جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ بە گوێرەی زانیارییەکان بۆردوومانەکان زیانی گیانی و ماددی لێ کەوتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە