شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-31 13:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: سەرۆک کۆمار کە پشکی کوردە و دەبێت کۆ دەنگیی نیشتیمانی لەسەر بێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق و گۆڕانکاری و پێشهاتەکان راگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:

بسم الله الرحمن الرحیم

بەلاغی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

بەسەرپەرشتیی بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری هەولێر ئەنجامدا، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەربارودۆخی سیاسیی هەرێم و عێراق و گۆرانکاری و پێشهاتەکان راڤە و تاوتوێکران، هەر لەچوارچێوەدا گفتوگۆ کرا لەسەر پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق، کۆبوونەوە نیگەرانی قووڵی خۆی راگەیاند لەسەر لێکترازانی ناو ماڵی کوردی و ئەو ململانێ نەخوازراوەی دوو حزبی دەسەڵات دەیکەن سەبارەت بە پرسی سەرۆک کۆمار کە پشکی کوردە و دەبێت کۆ دەنگیی نیشتیمانی لەسەر بێت.

ئەنجومەنی جێبەجێ کردن جەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە کەهەرچی زووترە دوو حزبی دەسەڵات پێداچوونەوە بەو هەڵوێستەیاندا بکەنەوە و لەسەر پاڵێوراوێکی هاوبەش رێکەوتن بکرێ، بۆ ئەوەی لەوە زیاتر ناو ماڵی کوردی لەبەریەک هەڵنەوەشێ و ناچارمان نەکەن بە هەڵوێستی تر.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکاریەکان بۆ (28)هەمین ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتوو لە (6/2/2022) کراو بەرنامەی تایبەت بە یادەکە بڕیاری لەسەردرا. هەروەها کاروبارەکانی ناوخۆی حیزب تەوەرەیەکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، کە بەشێوەیەکی ئیجابی هەڵسەنگاندن کرا بۆ سەرجەم چالاکیەکانی ئەنجومەن و دەزگا و مەڵبەند و ئۆرگانەکانی تری حزب.

ئەنجومەنی جێبەجێکردنی

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە