لەبارەی هێرشی مووشەکی بۆسەر فڕۆکەخانەی بەغدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه، زیانێکی زۆر له عێراق و ناو و پێگه‌ی ده‌دات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، "سه‌رکۆنه‌ی به‌ئامانجگرتنی فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا به موشه‌ک ده‌که‌ین، به‌رده‌وامیی هه‌وڵه‌کانی تێکدانی ئارامی و سه‌قامگیری په‌ره‌سه‌ندنێکی مه‌ترسیداره و ده‌بێ ڕێگه‌ی لێ بگیرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بوونی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایشی فڕۆکه‌خانه، زیانێکی زۆر له عێراق و ناو و پێگه‌ی ده‌دات.
بۆچوونی بەکارهێنەران