گرتووخانەی سه‌ناعه بە تەواوی لەلایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە کۆنترۆڵ کرایەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان، ماوەیێک پێش ئێستە هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی "هێزی گه‌ل" به‌ته‌واوی زیندانی غوێرانیان كۆنتڕۆڵ كردوه‌ته‌وه.
کوردپرێس: به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌سه‌ده، له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی "هێزی گه‌ل"ی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان به‌ته‌واوی زیندانی سه‌ناعه "غوێران" لەژێر دەستی داعش دەرهێنرا.
بڕیاریشه له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا، هه‌سه‌ده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ورده‌كاری رووبه‌ڕووبوونه‌وه و ژماره‌ی کوژراو و برینداره‌كانیان له كۆنتڕۆڵ كردنی زیندانی غوێران بخاته‌ڕوو.
ڕۆژی 20ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2022، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر زیندانی سه‌ناعه له‌گه‌ڕه‌كی غوێران، هه‌وڵیاندا چه‌كداره زیندانیكراوه‌كان ده‌ربهێنن، به‌ڵام هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رووبه‌ڕوویان بوونه‌وه و پیلانه‌كه‌یان پووچه‌ڵ كردنه‌وه.
سرور خدری
بۆچوونی بەکارهێنەران