دوای بنکەی سه‌ربازیی گه‌یاره سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانی شنگالی کرد
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌یانی ئه‌مڕۆ مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی بنکه‌ی سه‌ربازیی گه‌یاره‌ی کرد و که‌مێک پێش ئێسته گه‌یشته شنگال.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ماڵپەڕی "وشه" که‌وتووه، به‌یانیی ئه‌مڕۆ 26ی کانوونی دووه‌م، به سه‌ردانێکی له‌ناکاو مسته‌فا کازمی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی بنکه‌ی سه‌ربازیی گه‌یاره‌ی کرد و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان کۆ بووه‌وه.
مستەفا کازمی هاوکات که‌مێک پێش ئێسته سه‌ردانی شارۆکه‌ی شنگالی کرد.
شایانی باسه ئێسته دۆخی ته‌ناهیی عێراق به ته‌واوی شڵه‌ژاوه، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به ده‌یان کرده‌ی تیرۆریستی له سنووری به‌غدا و ئه‌نبار ڕوویان داوه و مه‌ترسیش له‌سه‌ر نه‌ینه‌وا دروست بووه.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران