شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-26 08:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

13 چەکداری داعش لە شەڕوپێکدادان لەگەڵ هێزەکانی عێراق کوژران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە شەڕوپێکدادانی نێوان هێزەکانی عێراق و چەکدارانی داعشدا 13 چەکدار کوژران لەوان سەرکردەیەێکی ئەو گرووپە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای تەقینەوەی بۆمبێک لەناوچەی وادی زغێتوون لەنێوان هەردوو شارۆچکەی حەویجە و داقوق لە باشووری کەرکووک، ، ئۆپەڕاسیۆنێک ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە شەڕوپێکدادانی سەخت لەناوچەکە ڕوویداوە و تائێستاش شەڕ بەردەوامی هەیە و فڕۆکە جەنگییەکانیش لەئاسمانەوە بۆردوومانی چەکدارانی داعش دەکەن.

بەپێ زانیارییەکان، لەئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنەکەدا، زیاتر لە 13 چەکداری داعش کوژراون، کە لەنێویاندا فەرماندەیەکی سەربازی داعشی تێدایە.

هاوکات شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقیش لەڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، چوارچێوەی ئەو ئۆپەڕاسیۆنانەی هێزە عێراقییەکان بۆڕاوەدوونانی چەکدارانی داعش ئەنجامی دەدەن، هێزێکی فرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی لەناوچەی وادی ئەبوو شەحما لە سنووری ناحیەی ڕەشاد، بۆسەیان بۆپاشماوەی چەکدارانی داعش داناوە و بەهۆیەوە شەڕوپێکدادان لەنێوانیان ڕوویداوە

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە یەکێک لە تیرۆریستانیش کوژرا و لە کاتێکدا هێزەکە دەستیکرد بە بەدواداچوونی پاشماوەی چەتەکانی داعش لەناوچەکە.

لەکۆتایشدا شانەی ڕایگەیاندنی ئەمنی عێراق، دڵنیایی داوە، کە ئەندامانی گروپە تیرۆریستییەکانی هاوشێوەی داعش، هیچ کونێکیان بۆ خۆشاردنەوە نەماوەوە و زەوی بەسەریاندا دەڕووخێندرێت و ئاسمانی خوداشیان لەسەر تەسک دەکرێتەوە تەنیا بە تۆڵەسەندنەوەی دوو هێندە لە گیانی شەهیدەکانیان ئارام دەبنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە