شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-25 09:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیمارات دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بەرەو میرنشینی یەکگرتووی عەرەبی - ئیمارات بەڕێکەوت.

کوردپرێس: بەپێی راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەردانەکەیدا مەسروور بارزانی لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، جێنشینی ئەبووزەبی و جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکان و شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای ئیمارات کۆ دەبێتەوە.

لە راگەیێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "لە دیداری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە، دەرفەتەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئیمارات و پتەو کردنی میکانیزمەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەکرێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە