شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-25 06:15 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەڵێنەکانی خۆی شکستی خواردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فرکسیۆنى کۆمەڵی دادگەرى لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت، کابینەی‌ نۆیەمی حکوومەتی هەرێم شکستیخوارد لە بەڵێنەکانی‌‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکدا فراکسیۆنى کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند: "بەهۆی‌ نزمبوونەوەی‌ پلەکانی‌ گەرما و بەردەوامی‌ ئەو شەپۆلانەی‌ سەرما کە هەرێمی‌ کوردستانی‌ گرتووەتەوە، ڕۆژ بە ڕۆژ ژیانی‌ خەڵک ڕووبەڕووی‌ سەختی‌ زۆرتر دەبێتەوە، لەم دۆخەدا کە خەڵک پێویستی‌ بەهۆکارەکانی‌ گەرمکردنەوە هەیە و کارەبای‌ نیشتیمانی‌ یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانیەتی‌، بەڵام کابینەی‌ نۆیەمی حکوومەت شکستیخوارد لە بەڵێنەکانی‌‌".

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ئێستەدا کارەبای‌ بۆ نزیکەی‌ تەنها پێنج سەعات لە شەو ڕۆژێکدا کەمکردووەتەوە، لە هەمانکاتدا لە دابین کردنی‌ نەوت بە نرخی‌ پاڵپشتیکراو شکستیخوارد و تا ئێستا تەنها پێنج یەکی‌ خێزانەکان نەوتیان پێگەشتووە، هەروەها بەهۆی‌ کاری‌ نایاسایی کۆمپانیاکانی‌ دەسەڵاتیشەوە غازی‌ ماڵانیش لە هێندێک شار نرخەکەی‌ بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوە.

فراکسیۆنى کۆمەڵ دەشڵێت "ئێمە لە فراکسیۆنی‌ کۆمەڵ بەرپرسیارێتی‌ ڕاستەوخۆی‌ ئەم دۆخەی‌ ژیانی‌ خەڵک ڕووبەڕووی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران ‌و حزبەکانی‌ پێکهێنەری‌ حکوومەت دەکەینەوە، پێیان دەڵێین کوا بەڵێنەکانتان بۆ باش کردنی‌ ژیانی‌ خەڵک؟ کوا بەڵێنەکانتان بۆ دابەش کردنی‌ نەوت بە نرخی‌ پاڵپشتیکراو لەم زستانە؟ کوا بەڵێنەکانتان بۆ ئەو کارەبایەی‌ بانگەشەی‌ زیادکردنیتان دەکرد؟".

هەروەها فراکسیۆنى کۆمەڵ داوا دەکات وەزارەتی‌ سامانە سروشتیەکان بڕێکی‌ زیاتر غاز بۆ وێستگەکانی‌ بەرهەمهێنانی‌ کارەبا دابین بکات کە توانای‌ بەرهەمهێنانی‌ زیاتری‌ کارەبایان هەیە، هەروەها وەزارەتی‌ کارەباش دابین کردنی‌ کارەبا بۆ خەڵک ‌و پارێزگاکانی‌ هەرێم بکاتە کاری‌ سەرەکی‌ خۆی ‌‌و پارێزگاکانی‌ دەرەوەی‌ ئیدارەی‌ هەرێم بۆ بەرپرسیارێتی‌ حکوومەتی‌ فیدراڵی‌ بەجێبهێڵێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە