پێویستە هاريکاريى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان له بوارى دادوه‌ريدا پته‌وتر بکرێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێم بڵاویکردەوە، به‌يانيى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازىی له دادوه‌ر هنرى خورى، وه‌زيرى دادى لوبنانى و شاندێکى ياوه‌رى کرد که له‌سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ريى لوبنان، ياريده‌ده‌رى ئه‌منيدارى گشتيى کۆمکارى عه‌ره‌بى و ژماره‌يه‌ک له ڕاوێژکاران پێکهاتبوون و به بانگهێشتێک بۆ به‌شدارى له يادى ڕۆژى دادوه‌ريى عێراقدا، سه‌ردانى به‌غدايان کردبوو.
ئەوەش هاتووە، له ديدارێکدا که وه‌زيرى دادى هه‌رێمى کوردستان ئاماده‌ى بوو، تيشک خرايه سه‌ر سيستم و دۆخى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادگاکان و لێکچونيان له لوبنان و عێراق و هه‌رێمى کوردستان و بوارى هاريکاريى نێوان ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى لوبنان و عێراق و سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌کانى يه‌کتر خرايه به‌ر باس، هه‌روه‌ها جه‌خت له گرنگيى سه‌ربه‌خۆييى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى کرايه‌وه و هه‌ردوولا هاوڕا بوون که سه‌ربه‌خۆييى دادوه‌رى بنه‌ماى دهوڵهتدارييه.
لە راگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، دوايين پێشهاته‌کانى دۆخى سياسى و ئه‌منى له عێراق و لوبنان ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى ديداره‌که بوو. له‌مباره‌يه‌وه شاندى لوبنانى پوخته‌يه‌کيان ده‌رباره‌ى هه‌وڵه‌کانى حکوومه‌تى لوبنان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخى سه‌ختى ئێستاى ئابووريى وڵاته‌که و قه‌يرانه‌کان خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها باسيان له دهسپێشخهرييهکى کۆمکارى عه‌ره‌بى بۆ پشتيوانيى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ريى لوبنانى له دۆخى ئێستايدا کرد.
لای خۆیەوە نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى شانده‌که‌ى بۆ عراق و هه‌رێمى کوردستان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و رایگەیاند، ئومێدەوارە هاريکاريى عێراق و هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ لوبنان له بوارى دادوه‌ريدا پته‌وتر بکرێت و ئاماژه‌ى به ڕۆڵى ڕه‌وه‌ندى لوبنانى له هه‌رێمى کوردستان کرد به‌تايبه‌تيش له بواره‌کانى ئاوه‌دانکردنه‌وه و خزمه‌تگوزارى و بانکداريدا.
بۆچوونی بەکارهێنەران