لە بۆردوومانەکەى تورکیا لەشنگال فەرماندەێکی یەبەشە کوژرا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە ئەنجامى بۆردوومانى فڕۆکە بێفرۆکەوانەکانى تورکیا لە شنگال فەرماندەیەک و شەرڤانێکی ئەندامی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال کوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێ، میدیاکانى پەکەکە بڵاویانکردەوە، بۆردومانەکە بۆ سەر دوو ئۆتۆمبێل بووە لە دۆڵی شیلۆ، لە ئەنجامدا فەرماندەیەک و شەرڤانێکی ئەندامی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) بە ناوەکانی ئێزدین شەنگالی و ئەنڤەر تۆلهەڵدان کوژراون و و دوو شەڕڤانی دیکەی یەبەشە برینداربوون.
فەرماندەکەی یەبەشە ناوی ئێزدین شەنگالیە و لە نێو یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا بووە.
سەرچاوە: ناس کورد
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران