شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-21 15:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکیان لە شنگال کردە ئامانج

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی یەبەشەیان لە دۆڵی شێلۆ لە نزیک چیای شنگال کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمید سدیق ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە ئەو ئۆتۆمبێلەی کراوەتە ئامانج، ئۆتۆمبێلی بەرپرسی کەرتی بەعاجی یەبەشە بووە، بەڵام خۆی لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا نەبووە.

لە ئەنجامی هێرشەکە دوو کەس کوژراون و دووی دیکەش بریندار بوون.

لەبارەی ناسنامەی کەسەکانەوە بەڕێوەبەری ئاسایشی رۆژئاوای دیجلە گوتی، کوژراوەکان کوردی ئێزدین دوو بریندارەکەش گەیێندراونەتە نەخۆشخانەی سنوونێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە