شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-21 07:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

داعش لە دیالە هێرشی کرد و 11 سەربازی عێراقی کوژران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- چەکدارانى داعش لە سنوورى پارێزگاى دیالە هێرشیان کردووەتە سەر بارەگایێکى سوپاى عێراق و بەهۆیەوە 11 سەرباز کوژراون.

کوردپرێس: سەرچاوەیەکى ئەمنى بە ناس کوردی ڕاگەیاند: هێرشەکەى داعش بۆ سەر بارەگاى سریەى یەکەمى فەوجى یەکەمى سوپا بووە لە ناوچەى تالعە لە ناحیەى عوزێم، بەهۆیەوە ژمارەیەک سەربازى سریەکە کوژراون كە ژمارەیان تا ئێستا 11 سەربازن.

سەرچاوەکە وتیشى هێزێکى سوپا گەیشتووەتە شوێنى هێرشەکە و قوربانییەکانیان بۆ پزیشکى داد گواستووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە