شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-15 08:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا پاڵپشتی دارایی بۆ کەرتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- کونسوڵگەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان پاڵپشتی خۆی بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ئاگاداریییەکی کونسوڵگەی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان هاتووە، بۆ ئەو کارسازانەی لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتیUSAID و ڕێکخراوی تۆپ ماونتن Top Mountain پڕۆژەیەکی گەشەپێدانی بزنسی تایبەت بە بواری کشتوکاڵیان دەستپێکردووە.

کونسوڵگەی ئەمریکا باسی لەوەش کردووە، ئەو پڕۆژەیە بۆ هاریکاری کردنی بزنسی بچووک و مامناوەندانەیە لە بواری کشتوکاڵیدا کاردەکەن بۆ ئەوەی گەشە بە بزنسەکانیان بدەن لە هەرێمی کوردستان.

بەپێی ئاگادارییەکەی کونسوڵگەی ئەمریکا ئێستە داواکاری پێشکەش کردن بۆ سێتی یەکەمی بەخشینە داراییەکان کراوەتەوە. هەر ئەمڕۆ داواکاری پێشکەش بکەن لە ڕێی کردنەوەی ئەم لینکەی خوارەوە کە بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزیش بەردەستە. داواکاری پێشکەش کردن لە 31 ی ئەم مانگە کۆتای دێ.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە