شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-13 05:25 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ته‌نها بە 20% دەنگی خەڵکەوە ناتوانن ببنە نوێنەری کورد لە بەغدا

پوختەی هەواڵ
بەشی و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ په‌رله‌مانی کوردستان ڕایگه‌یاند،  حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم ته‌نها بە 20% دەنگی خەڵکەوە ناتوانن ببنە نوێنەری کورد لە بەغدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ری کوردستان له‌میانی چاوپێککه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ شارپرێس ڕایگه‌یاند، ورده‌ ورده‌ ئاسۆی ئه‌و پیلان و به‌رنامه‌یه‌ ده‌رده‌که‌وێت که‌ له‌ده‌ره‌وه‌ بۆ عێراق دارێژراوه‌ و ئه‌مه‌ش هاوپه‌یمانی نێوان سه‌در و حه‌لبوسی و پارتی لێکه‌وته‌وه‌ و خه‌ڵکیش به‌گشتی هه‌ستی پێکردووه‌ و وڵاتانی دراوسێ و نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر هه‌ردوو به‌ره‌که‌دا دابه‌ش بوون.

ناوبراو وتیشی، ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت یه‌کڕیزی هیچ شتێکی وا له‌ ئارادانیه ‌و هه‌میش درۆیه‌کی شاخداربووه‌ و ده‌ڵێت: شاندی یه‌کێتی و پارتی ئه‌گه‌ر رێکه‌وتنی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ و بۆ مافه‌کانی کورد له ‌به‌غدان با بۆ خه‌ڵکی ئاشکرا بکه‌ن له‌سه‌ر چ بنه‌ڕه‌تێک له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان ڕێکه‌وتوون، ته‌نها له‌سه‌ر پۆسته‌کان ڕێکه‌وتوون نه‌ک مافه‌ بنچینه‌ییه‌کان.

عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، له ‌کوردستان ته‌نها له‌ 20% کۆی هاووڵاتیان ده‌نگیان به‌ پارتی و یه‌کێتی داوه ‌و به‌چ مافێک به‌ناوی کورده‌وه‌ ده‌چێـه‌ به‌غدا و به‌ناوی کورده‌وه‌ قسه‌ده‌کات.

شایانی باسە کۆمه‌ڵی دادگەری لە خولی رابردووی پەرلەمانى عێراق دوو کورسی پەرلەمانیان هەبوو، بەڵام له‌ هه‌ڵبژاردنی ئەمجارەى پەرلەمانى عێراق تەنیا یەک کورسیان بەدەستهێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە