ئه‌مریكا پاڵاوگهیێكی نه‌وت له حه‌سه‌كه دروست ده‌كات
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ئه‌مریكا پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له پارێزگای حه‌سه‌كه دروست ده‌كا کە توانای پاڵاوتنی سێ هەزار بەرمیل نەوتی هەیە له رۆژێكدا.
کوردپرێس: کوردستان TV بڵاوی کردەوە به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیه‌كانه‌وه به‌ده‌ست گه‌یشتوون، هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییەکانی خۆیان له سووریا بۆ سووته‌مه‌نی پڕ بكه‌نەوه، ده‌ستی كردووه به دروست كردنی پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت له ناوچه‌ی ماباداه له كێڵگه‌ی رومه‌یلان باكووری رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه.
كه‌لوپه‌له‌كانی پاڵاوگه‌كه له رێگای ده‌روازه‌ی سنووریی ئه‌لوه‌لیدی عێراقییه‌وه بردراونه‌ته سووریا.
ئه‌م پاڵاوگه‌یه کە توانای پاڵاوتنی سێ هەزار بەرمیل نەوتی ده‌بێت له رۆژێكداو چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له داهاتوودا، پاڵاوگه‌ی هاوشێوه له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی دیكه دروست بكرێن.
پارێزگاكانی دێرازۆر و حه‌سه‌كه خاوه‌ن ده‌وڵه‌مه‌ندترین سه‌رچاوه‌ی وزه‌ن له رووی نه‌وت و گازی سروشتی له سووریا.
بۆچوونی بەکارهێنەران