شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-09 07:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ساڵی پار چوار ملیۆن گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-  لە ماوەی حەوت ساڵدا سەردانی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێژەی ٥٢٥٪ زیادی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ئامارێکدا کە فەرمانگەی میدیای و زانیاریی حکوومەتی هەرێم رگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە رایگەیاندووە: هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێمی کوردستان لە ماوەی نێوان ٢٠١٥-٢٠٢١، بەڕێژەی ٥٢٥٪ زیادی کردووە.

ئاماژەى بەوەش کردوە، لە ساڵی ٢٠١٥دا "٧٨٢" هەزار گەشتیار و لە ٢٠١٦ یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە ساڵی ٢٠١٧ دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار گەشتیار و لە ساڵی ٢٠١٨ سێ ملیۆن و پێنج هەزار گەشتیار و لە ساڵی ٢٠١٩ سێ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار گەشتیار روویان لە هەرێم کردووە.

هەروەها لە ئامارەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا کە بەھۆی ھاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، زۆربەی سنوورەکان لە جیھاندا داخرابوون، ژمارەی گەشتیاران لەو ساڵەدا کە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان ٨٤٦ هەزار گەشتیار بووە.

هەر بەپێی داتاکانی فەرمانگەی میدیای و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەساڵی ٢٠٢١دا، چوار ملیۆن گەشتیاران هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە