سەرۆکی پارتی دیموکرات و شاندێکی هاک پار کۆبوونەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- شاندێکی پارتی ماف و ئازادییەکان سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بوونەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لە سەڵاحەددین پێشوازیی لە شاندێکی پارتی ماف و ئازادییەکان (هاک پار) بە سەرۆکایەتیی لەتیف ئەپۆزدەمیر سەرۆکی گشتیی پارتی ماف و ئازادییەکان کرد.
لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی تورکیا بە گشتی و دۆخی کورد و پارتی و ڕێکخراوە کوردییەکانی تورکیا و پەیوەندیی نێوانیان بە تایبەتی.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە ئاشتیخوازی و زمانی دیالۆگ و چارەسەری مەدەنی و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتە کوردییەکانی تورکیا کرایەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران