شاندێکی هاوبەشی هاوپەیمانیی تەقەدوم و هاوپەیمانیی عەزم گه‌یشتنه هه‌ولێر
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێكی هاوبه‌شی هاوپەیمانیی تەقەدوم و هاوپەیمانیی عەزم گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و پارێزگاری هه‌ولێرەوە پێشوازییان لێكرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه شاندێكی هاوبه‌شی هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبوسی و هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هەرێم و له‌لایه‌ن هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان و ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر پێشوازییان لێ‌کرا.
دوێنێ هه‌ینی شاندی هاوبەشی پارتی و یەکێتی لە بەغدا لەگەڵ دەستەی سیاسیی رەوتی سەدر و هاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبوسی و هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتیی خەمیس خەنجەر كۆبونه‌وه و پرسی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراقیان تاوتوێ كرد.
شایانی باسە یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی نوێی عێراق بڕیارە بەڕێوە بچێت.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران