شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-08 09:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حەشدی شەعبی ئیدانەی بەئامانج گرتنی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حەشدی شەعبی ئیدانەی بەئامانج گرتنی هێزەکانی پێشمەرگە دەکات لەناحیەی پردێ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی گشتیی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیاندراوێکدا کە درەنگانی شەوی ڕابردوو بڵاویکردەوە، ڕایگەیاند، "بەتوندی ئیدانەی ئامانج گرتنی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەین لە سنووری ناحیەی پردێ لە باکووری پارێزگای کەرکووک".

هەروەها دەستەی گشتیی حەشدی شەعبی لە عێراق داوا لەلایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات لێکۆڵینەوەیێکی بەپەلە لەڕووداوەکە بکەن بۆ ئەوەی بزاندرێت کێ ئەم هێرشە ترسنۆکانەیە ئەنجام داوە.

هەر لەڕاگەیه‌ندراوەکەی دەستەی گشتی حەشدی شەعبی ئەوەش خراوەتەڕوو کە لەهەر شوێنێک هێزەکانی عێراق بەئامانج بگیرێت، ئەوا هێزەکانی حەشدی شەعبیش بەئامانج گیراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە