چەند کەسێکی نەناسراو لە سنووری کەرکووک تەقە لە سەنگەرێکی پێشمەرگە دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە بەنداوی خاسە لە گوندی کۆچەکی سنووری ناوشوان چەکداری نەناسراو تەقەیان لە سەنگەرێکی پێشمەرگە کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکەوت چیمەنی، فەرماندەی لیوای 114ی هێزەکانی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لە شوێنێکی نادیارەوە دوو فیشەک نراوەتە سەنگەرێکی هێزەکانیانەوە و بەهۆیەوە پێشمەرگەیەک بە سووکی بریندار بووە".
فەرماندەی لیوای 114ی هێزەکانی پێشمەرگە گوتیشی، "پێشمەرگەکان لەناو سەنگەرەکانەوە بەئاگان و وەڵامی تەقەکانیان داوەتەوە و چەکدارەکان هەڵهاتوون".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران