شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-06 11:45 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی و فالح فەیاز کۆ بوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ ده‌باشان پێشوازیكرد له‌ فالح ئه‌لفه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس؛ میدیای فەرمیی یەکێتی بڵاوی کردەوە له‌ دیدارێكدا ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، بڕیارده‌ری ده‌سته‌ی كارگێڕی و قادر عه‌زیز، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئاماده‌بوون، دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌ سیاسی، ئابووری، ئه‌منییه‌كان و دۆخی وڵات به‌ گشتی تاوتوێكرا و به‌رپرسیارانه‌ و راشكاوانه‌ ھه‌ڵوێستیان له‌باره‌وه‌ خرایه‌ڕوو.
ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا ته‌ئكید له‌ یه‌كخستنی ھه‌وڵه‌ ھه‌مه‌لایه‌نه‌كان كرایه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پێكھێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، كه‌ وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی خواستی ھه‌موولایه‌ك بێت و ببێته‌ مایه‌ی سه‌قامگیری سیاسی و ئارامی زیاتر.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە