شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-06 05:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە پێنج مووشەك هێرش كرایە سەر بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبار

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە پێنج مووشەك هێرش كرایە سەر بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كە بنكەكە راوێژكارانی سەربازیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لێیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی داعش، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، هێرشەكە ڕۆژی ئێوارەی چوارشەممە، سەعات 6:45 خولەك لەلایەن "میلیشیا دەرچوەكان لە یاسا" بە پێنج مووشەك بۆ سەر بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەدی عێراقی ئەنجامدراوە.

بەپێی بەیاننامەكە مووشەكەكان لە دووری نزیكەی دوو كیلۆمەتر لە بنكە ئاسمانییەكە كەوتونەتە خوارەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هێرشەكەی بە "كردەوەیەكی دیكەی بێباكانە" ناوبردووە كە ئەو جۆرە كردەوانە "ئەگەرییان هەیە ببنە مایەی زیانگەیاندنی قورس بە هاوڵاتیانی مەدەنی بێ تاوانی عێراقی."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە