شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-05 09:44 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مووشەکێک لە سەربازگەی نەسر کەوتە خوارەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە مووشەکێک لە سەربازگەی نەسر رۆژئاوای بەغدا کەوتە خوارەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە مووشەکێک لە سەربازگەی نەسر رۆژئاوای بەغدا، کەوتووەتەخوارەوە و ھاتووە "مووشەکەکە لە ناوچەی جیھاد رۆژئاوای بەغداوە، ئاراستەی سەربازگەکە کراوە".

راشیگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر سەکۆیەکدا گرتووە کە مووشەکێکی لەسەر دانرابوو لە جۆڕی 240 ملیمەتر کە ئاراستە نەکرابوو و ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە مووشەکەکە پووچەڵ کراوەتەوە و رادەستی بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەکانی تاوان کراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ھێزە ئەمنییەکان لە لێکۆڵینەوە و ھەوڵەکانیان بەردەوامن، بە ئامانجی دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی ھێرشەکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە