شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-01-04 15:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی و سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کۆ یوونەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی پێشوازیی لە مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 04-01-2021 سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەلاحەدین پێشوازیی لە مەحموود مەشهەدانی کرد کە بڕیارە لە دانیشتنی یەکەمی پەرلەمانی عێراق بەهۆی ئەوەی کە لە هەموو پەرلەمانتارەکانی دیکە بەتەمەنترە، سەرۆکایەتیی دانیشتنەکە بکات.

بەپێی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر جێبەجێ کردنی هەر سێ پرەنسیپی هاوبەشی، سازان و هاوسەنگی کراوەتەوە، هەروەها دەبێت رەچاوی مافەکانی هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراق بکرێت.

هەر ئەمڕۆ بارزانی لە سەلاحەدین پێشوازیی لە شاندێکی باڵای رەوتی سەدر بە سەرۆکایەتیی حەسەن ئەلعەزاری کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە