داعش پاسێکی گواستنەوەی سەربازانی سووریای کردە ئامانج
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- داعش كاروانێكی سه‌ربازیی سوپای سووریای كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه پێنج سه‌رباز كوژران و 20ی دیكه‌ش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی سەربازی ئەمڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، لە دەوروبەری کاتژمێر 7:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ پاسێکی گواستنەوەی سەربازیی سووریا لە بادیەی سووریا لەلایەن گرووپێکی داعشەوە كرایه ئامانج.
سەرچاوەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، "هێرشەکە له رێگه‌ی بۆمبێكه‌وه ئه‌نجامدراوه و به‌هۆیه‌وه پێنج سه‌رباز كوژران و 20ی دیكه‌شی برینداربوون".
سەرچاوە: خەندان
بۆچوونی بەکارهێنەران