لە هەرێمی کوردستان بە بەرنامە کار بۆ تێکدانی شیرازەی خێزانەکان دەکرێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەمیانى کۆبوونەوەى لەگەڵ ژمارەیەک کادیرانى حزبەکەی لە هەڵەبجە رایگەیاند،پێویستە هەمووان کار لەسەر پەروەردەی دروستی تاکی کۆمەڵگەی کوردی بکەین و وەک هەمیشە یەکگرتووەکان لەو بوارەدا پێشەنگ بوون و جێدەستیان دیارە و هیچ هەوراز و نشێویەک نەیتوانیوە ڕێگری بکات لەسەر ئەرکی پیرۆزی سەرشانمان لە ئیسلاح و خزمەتدا.
ئەمینداری یەکگرتوو ئاماژەیدا بەوەی کە یەکگرتوو وەک هەمیشە هەوڵەکانی بۆ پێگەیاندنی تاکی بەهێز و دیندار و تۆکمەیی خێزان بەگەڕ دەخات، چوونکە لەئێستا لە هەموولایەکەوە بە بەرنامە کار بۆ تێکدانی شیرازەی خێزانەکان و بەلاڕێدابردنی بیر و فکری گەنجانمان دەکرێت.
سەڵاحەدین بەهادین دەشلێت: "ئەم بەرنامەیە لەئەنجامدا مەترسیەکی گەورەیە و پێویستە لەئێستاوە ڕووبەڕووی ببینەوە و نەهڵێن هاوڵاتیانی کورد ببنە قوربانی ئەو پیلانانە".
بۆچوونی بەکارهێنەران