وەزیری تەندروستیی تورکیا: وهرگرتنی ڤاکسینی تورکۆڤاک لە توركیا دهستيپێكرد
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- ئهمڕۆ پێنج شهممه 30-12-2021 وهرگرتنی ڤاکسینی تورکۆڤاک لە سهنتهرهكانی لێدانی ڤاكسین له توركیا دهستیپێكرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەددین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا، ڤاکسینی خۆماڵیی تورکیا تورکوڤاک کە رەزامەندی بەکارھێنانی خێرای وەرگرتووە وەکوو دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بەکارھێنا.
فهخرهددین کۆجا، کە لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی زانستی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە مەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین گەیشتە نەخۆشخانەی شار له ئەنقەرە، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
کۆجا، ڤاکسینی خۆماڵیی تورکیا تورکۆڤاک-ی وەک دۆزی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بەکارھێنا و رایگەیاند، لە سبەینێوە دەتوانرێت ڤاکسینی تورکۆڤاک، لە نەخۆشخانەکاندا وەربگیرێت.
لای خۆیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەکردوە، ''ڤاکسینەکەمان کە رەزامەندی پێویستی بەدەستهێناوە و گەیشتوەتە قۆناغی بەکارهێنان، ئاماژەیە بۆ هەوڵەکانمان بۆ پاراستنی گەلەکەمان بە کاریگەرترین شێوە''.
بۆچوونی بەکارهێنەران