شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-29 15:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هادی عامرى: کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ موقتەدا سەدر ئیجابى بوو

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ موقتەدا سەدر ئیجابی بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عامرى لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، کۆبوونەوەکە ئیجابی و بەرپرسیارانە بووە و بەرژەوەندى دەوڵەتێکى بەهێز سەرکەوتنى قۆناغى داهاتوو زاڵ بووە بەسەریدا، لەچەند رۆژى داهاتوودا کۆبوونەوەى دیکە لەنەجەف دەکرێت.

پێشتر موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، هەڵوێستى ئەوان پێکهێنانى حكوومەتێكی زۆرینە و نیشتمانییە، نە ڕۆژهەڵاتی و نە ڕۆژئاوایی.

چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھەریەک لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانیی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقوق و پارتی فەزیلە لەخۆدەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە