شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-29 15:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی هات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هرێمی کوردستان- مسته‌فا کازمی رایگه‌یاند، ئه‌رکی هێزه‌ شه‌ڕکه‌ره‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش له‌ عێراق ته‌واو بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس؛ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌ تویتێکدا، که‌ له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، نووسیویه‌تی: به‌ ته‌واوبوونی ئه‌رکه‌ جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانییه‌که‌، سه‌رجه‌م هێز و که‌رسته‌ و که‌لوپه‌له‌ جه‌نگییه‌کان له‌ عێراق کێشرانه‌وه‌ و برانه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

ناوبراو روونیشیکردووه‌ته‌وه‌، رۆڵی هاوپه‌یمانییه‌که‌، کورت هه‌ڵدێت له‌ راوێژ و پشتیوانی و ئه‌مه‌ش به‌ پێی ئه‌نجامه‌کانی گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریکا هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌.

له‌ به‌شێکی دیکه‌ی توویته‌که‌یدا، مسته‌فا کازمی سوپاسی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش و دراوسێکانی عێراقی کردووه‌، بۆ پشتیوانیان له‌ عێراق له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش و ئاماده‌یی هێزه‌کانی عێراقیشی بۆ به‌رگری کردن له‌ گه‌لانی عێراق دووپات کردووه‌ته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە