شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-27 09:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سلێمانی هێزه‌ ئه‌منیه‌کان ڕێگه‌یان به ‌گردبوونه‌وه‌یه‌کى ناڕه‌زایی نه‌دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیاربوو ئه‌مڕۆ گردبوونه‌وه‌یه‌کى ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر دیارده‌ى چه‌کداریی‌ و ته‌قه‌کردن ‌و کوشتن ‌و هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر ماڵ‌ و ناوه‌نده‌کانى په‌روه‌رده‌ و خوێندن ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌کانه‌وه‌ ڕێگه‌ى پێنه‌درا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ژێر دروشمى "به‌ڵێ بۆ ڕێزگرتن له ‌که‌رامه‌تى خه‌ڵکى شار و نه‌هێشتنى دیارده‌ى چه‌کداریی"، بڕیاربوو له‌به‌رده‌م باخى گشتیى سلێمانى ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى ‌و ڕۆشنبیر و که‌سایه‌تى شار له‌به‌رامبه‌ر دیارده‌ى چه‌کداری ‌و ته‌قه‌کردن ‌و کوشتن‌ و هه‌ڵکوتانه‌سه‌ر ماڵ ‌و ناوه‌نده‌کانى په‌روه‌رده‌ و خوێندن، گردبوونه‌وه‌یه‌کى ناڕه‌زایی ئه‌نجام بدەن.

به‌وته‌ى ئه‌ندامێکى ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه‌ بۆ شارپرێس، "له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌کانه‌وه‌ ڕێگه‌یان پێنه‌دراوه‌".

ئه‌وه‌شى وت: "نازانین هۆکارى ڕێگه‌ پێنه‌دانه‌که‌ چى بوو، به‌ڵام ئێمه‌ مه‌به‌ستمان بوو له‌ڕێگه‌ى گردبوونه‌وه‌یه‌کى مه‌ده‌نیانه‌ په‌یامى ناڕه‌زایی بگه‌یه‌نین له‌به‌رامبه‌ر دیاره‌ى چه‌ک هه‌ڵگرتن ‌و به‌کارهێنانى بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى له‌ناوشاره‌کان، به‌ڵام ڕێگه‌مان پێنه‌درا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە