شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-26 09:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە زنجیرە چیای حەمرین ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لەدژی داعش دەستی پێکرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزێکی هاوبەشی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی دیالە و میحوەری باکوری حەشدی شەعبی دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە ناوچە سنوورییەکانی زنجیرە چیای حەمرین کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدل ئیست نیووز بڵاوی کردەوە پلانەکە بەهەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە دانراوە و لە پێنج میحوەرەوە جێبەجێ کراوە و ئامانج لێی دەستگیر کردنی شانە نووستووەکانی چەکدارانی داعش بووە لەو ناوچانەی کە تیایاندا هێرش دەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی مەدەنی.

مانگی رابردوو حکوومەتى عێراق و هەرێم رێککەوتن بە هاوبەشی لەو سنوورانەى شانە نووستووەکانى داعشی لێماوە ئۆپەراسیۆن ئەنجام بدەن، بەڵام تائێستا ئەو بریارە نەچووەتە بوارى جێبەجێ کردنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە