هێرشێکی تورکیا بۆسەر کۆبانی لانیکەم 9 قوربانیی لێکەوتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- لە هێرشی ئێوارەی دوێنێی تورکیادا بۆ سەر شاری کۆبانێ، دوو کەس گیانیان لەدەست دا و حەوت کەسیش برینداربوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی هەرێمی فورات ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: لە کاتژمێر چواری دوای نیوەڕۆی ڕۆژی 25ی 12ی 2021دا تورکیا بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان لە رۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ، خانوویەکی بۆردوومان کرد.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەو هێرشەکەدا دوو هاوڵاتی گیانیان سپارد و حەوت هاوڵاتیش برینداربوون و بریندارەکانیش گەیەندراون بۆ نەخۆشخانەکانی شارەکە.
ئەنجومەنی جێبەجێکاری هەرێمی فورات ئاماژەی بەوەکرد، ئەم هێرشانە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک هێرشدایە لەلایەن تورکیا و گرووپە چەکدارەکانیەوە ئەنجام دەدرێن و لە بێدەنگیی دەوڵەتانی گەرەنتی ئاگربەستدا ئەنجام دەدرێن.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران