ته‌رمی 16 کۆچبه‌ری کورد گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌رێمی کوردستان
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ته‌رمی 16 کۆچبه‌ری کورد که له که‌ناراوه‌کانی نۆکه‌ندی ئینگلیز به‌هۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مه‌که‌یانه‌وه خنکان، گه‌ڕێندرانه‌وه هه‌رێمی کوردستان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌و کۆچبه‌رانه‌ی که به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی یەکشەممە ته‌رمه‌کانیان گه‌ڕێندرایه‌وه هەرێمی کوردستان به‌هۆی ژێرئاوکه‌وتنی به‌له‌مه‌که‌یان له ئاوی نێوان فەڕه‌نسا و بریتانیا له ڕۆژی 24ی 11ی 2021 خنکان.
ئەو کۆچبەرانە دوو که‌سیان دانیشتوی سۆران، هه‌شت که‌سی دیکه‌شیان خه‌ڵکی سنووری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای نێوان رانیه- چوارقوڕنه به‌مه‌راسیمێک پێشوازییان لێ بکرێت، هه‌روه‌ها یه‌کێکی دیکه‌ش له‌ته‌رمی کۆچبه‌ره‌کان خه‌ڵکی قه‌زای زاخۆیه.
بۆچوونی بەکارهێنەران