شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-25 10:31 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرپرسی ڕاگیرانی دانوستانی کوردی-کوردی PYDیە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەندامێکی نووسینگەی یاساییی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا (ENKS) دەڵێت: ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد هەمیشە ئامادەیە بۆ دانوستان بەڵام پارتی یەکێتی دیموکراتیک لەمپەڕ دەنێتەوە.

ڕزوان سیدۆ ئەندامێکی نووسینگەی یاساییی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا بە ئاماژەدا بە دوورنواڕی پرسی گفتوگۆ لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد (ENKS) و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کورد (PYNK)، ڕایگەیاند: دانوستانی کوردی-کوردی ڕاگیراوە و پاش ئەوەی نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانەکان گۆڕدرا، بە چەشنێک سستی لە ئیرادەی ئەمریکییەکاندا بۆ گفتوگۆکان دەبینرێت.

ناوبراو درێژەی دا: پەیەدە دەیهەوێت هەلێک بۆ سەپاندنی هێژمۆنیی خۆی لەنێو دانوستانەکاندا بدۆزێتەوە.

ڕزوان سیدۆ وتیشی: دەبینین کە لایەنگرانی پەیەدە ئاگر لە نووسینگەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی بەدەدەن و کەسانی نزیک لە ئەنەکەسە دەستگیر دەکەن.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: پەیەدە بەرپرسی ڕاگیرانی گفتوگۆکانی کوردی-کوردیە بەڵام ئەنەکەسە هەمیشە بڕوای بە دانوستاندن هەیە. هیوادارین ئەم گفتوگۆیانە بگەنە ئەنجام تاکوو بەرژەوەندیی گەلی کوردی سووریا مسۆگەر بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە