شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-25 05:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەنانەت لە زیندانیشدا دەتوانین سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان بین

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە ڕایگەیاند تەنانەت لە زیندانیشدا دەتوانین سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان بین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لە ڕێگای پۆستێکەوە کە لەلایەن پارێزەرەکانیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کرایەوەو وتی: ئەگەر من ببمە کاندیدی حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆن تەنانەت لە زیندانیشدا دەتوانم لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوم.

ناوبراو ئەردۆغانی کردە بەردەنگ و وتی: هەندێک لە دەرەوەی زیندان وا بیر دەکەنەوە کە ئەم حکوومەتە سەقەت و ساختەکارە دەتوانێت خەڵک فریو بدات و لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوێت. متمانە بە خەڵک بکەن. ڕوو بکەنە هەژاران. ترستان لە بەیەکەوە بوون نەبێت و مەیدانەکانی میتینگ پڕ بکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە