شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-23 11:22 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە لانیکەم 497 هاووڵاتی مەدەنیی سووریا بەدەستی هێزەکانی تورکیا کوژراون

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- بەگوێەر ڕاپۆرتی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا لەسەرەتای قەیرانی سووریاوە تا ئێستا 497 هاووڵاتیی سووریا بەدەستی هێزەکانی تورکیا کوژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا (SOHR) ڕایگەیاندووە لە سەرەتای قەیرانی سووریاوە لانیکەم 497 هاووڵاتی مەدەنیی سووریا لەوان 90 منداڵ و 45 ژن بەدەستی هێزەکانی تورکیا کوژراون. هەر بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە ئەو هاووڵاتییانە لە سنووری نێوان تورکیا و سووریا کوژراون.

فۆرات نیووز لەمبارەوە دەنووسێت ئاماری ڕاستەقینە زۆر زیاترە لەو ئامارەی لەلایەن ڕوانگەی مافی مرۆڤەوە بڵاو کراوەتەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە تەنها لە عەفرین سەدان کەسی مەدەنی لەلایەن سەربازانی تورکیا و هێزە چەکدارەکانی سەربە و وڵاتە کوژراون.

ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا لە ڕاپۆرتەکەیدا 21ی دیسمبێر باسی لە کوژرانی هاووڵاتیێکی سووری لە سنووری گەرکی لگە کردووە لەلایەن سەربازانی تورکیاوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە