شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-22 05:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا زرگان و حەسەکە بۆردوومان دەکات/ سێ کوژراو و هەشت برینداری لێکەوتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- بەهۆی بۆردوومانی زرگان و حەسەکە لەلایەن تورکیاوە 3 هاووڵاتیی مەدەنی کوژران و 8 کەسی دیکە لەوان سێ سەربازی سووری بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارییەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئەمشەو چەند جارێک سنووری ناحیەی سەرێکانی و گوندەکانی جمعە، ئوم ئەلکیف و تل کربیتیان لە باکووری پارێزگای حەسەکە لە کوردستانی سووریا تۆپباران کرد.

بەهۆی بەردەوامیی بۆردوومانەکان بەشێک لە دانیشتوانی گوندەکان ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن و بەرەو ناوچە ئارامەکان کۆچیان کردووە.

بەگوێرەی ئەو هەواڵەی میرزۆپتامیا بڵاوی کردۆتەوە لە هێرشە ئاسمانییەکەی تورکیا سێ هاووڵاتیی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و سێ منداڵیش لە یەک خانەوادە بریندار بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە