سه‌رکرده‌یێکی داعش له نزیک هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیر کرا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزه ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ئۆپه‌راسیۆنێکیان ئه‌نجامدا و توانیان سه‌رکرده‌یه‌کی داعش له نزیک هه‌ڵه‌بجه ده‌ستگیر بکه‌ن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له توویتێکدا له پێگه‌ی فه‌رمی خۆی بڵاوی کرده‌وه: "لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان لە نزیک پارێزگای هەڵەبجە سەرکردەیەکی داعش دەستگیرکراوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه، ئۆپەراسیۆنەکە بۆ رێگەگرتن بووه لە تێکدانی ئارامی و گواستنەوەی تیرۆرستان له‌ناوچه‌یه‌که‌وه بۆ ناوچه‌یه‌کی دیکه.
سەرچاوە: خەندان
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران