شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-13 05:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

قوباد تاڵەبانی و عەممار حەكیم جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەنگاوەكانی دەستپێكردنی گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەت خێرا بكرێن

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم و عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمە، بە پێویستی دەزانن هەنگاوەكانی دەستپێكردنی گفتوگۆی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق خێراتر بكرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس قوباد تاڵەبانی، جێگرى سەرۆکی حكوومەتی هەرێم لەگەڵ عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی كۆبووە‌وە‌.

لەو کۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ کرا لەبارەى دوایین گۆڕانکارییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی عێراق و هەردوولا جە‌ختیان لە‌ پە‌رە‌پێدانی پە‌یوە‌ندییە‌كان كردە‌وە‌ لە‌پێناو پاراستن و بەدیهێنانی بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی.

جەختیش کرایەوە کە؛ پێویستە ھە‌مووان رۆڵى خۆیان ببینن لەخێراتر کردنی هەنگاوەکانی دە‌ستپێكردنی گفتوگۆی پێکهێنانی حکوومەتى نوێ بەجۆرێک کە لە بەرژەوەندی عێراق و داخوازییەکانی گەلەکەیدا بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە