شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-12 08:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ناوەڕۆکی کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی، پۆلی 10ی ئامادەیی سووکایەتی کردنە بە ئیسلام

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەربارەی وانەیەکی زمان و ئەدەبی کوردی، پۆلی 10ی ئامادەیی هاتنە دەنگ.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "ناڕەزایەتی توند بەرامبەر ئەو سووکایەتیە دەردەبڕین و بەهیچ شێوەیەک قبووڵ ناکەین بە هیچ پاساوێک بێ ئەدەبی بەرامبەر پێغەمبەرمان بکرێت".

دەزگای زانایان و زانستە شەرعیەکانی یەکگرتوو لە راگەیەندراوێکدا کە ئاراستەی هاوڵاتیان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و هەموو لایەن و حیزبە کوردستانیەکان و پەڕلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە رایگەیاند: "بەداخەوە لەم هەرێمەدا ڕۆژانە ڕووداو و کارەسات و هەوڵدان بۆ سووکایەتی بە پیرۆزیەکانی مرۆڤ و ئیسلام و موسڵمانان دەکرێت، هەموو دەبینین بە بەرچاوی پەڕلەمان و حکوومەت و ئەو هەموو حیزب و ڕێکخراوانەوە سووکایەتی دەکرێت بەپیرۆزیەکان".

لەلایەکی دیکەوە بزووتنەوەی ئیسلامی دەربارەی وانەیەکی زمان و ئەدەبی کوردی، پۆلی 10ی ئامادەیی هاتە دەنگ و رایگەیاند: "ڕۆژی سێ جار حاشا کردن لە دینی موحەممەد لەوانە و کتێبی زمان و ئەدەبی کوردی پۆلی دەیەم لە سەر زاری هەرکەسێ بێت بێ ڕێزییەکی گەورەیە و بەزاندنی هەموو سنوورێکی ترسناکە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە