شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2021-12-09 14:29 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیداری کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی بەینولمەجالیسی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیدا لە ئەستەمبۆڵ لەگەڵ مستەفا شەنتوپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دیداری کرد.

کوردپرێس:

مستەفا شەنتوپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و محەمەد باقر قاڵیباف هاوتای ناوبراو، لە پەراوێزی خولی چل و شەشەمی دانیشتنی لیژنەی جێبەجێکاری یەکێتیی بەینولمەجالیسی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی لە شاری ئەستەمبوڵی تورکیا دیدار و گفتوگۆیان کرد.

ئاژانسی ئانادۆڵۆ لەو بارەیەوە ڕایگەیاند مستەفا شەنتوپ خۆشحاڵیی دەبڕیوە لەوەی میوانداریی قاڵیباف و شاندی یاوەری کردووە لە ئەستەمبوڵ و ئەوەشی گوتووە کە بە بڕوای ناوبراو گفتوگۆکان لەو پلەتفۆرمەدا ئەنجام دەبێت و کاریگەریی دەبێت لە دەستنیشان کردنی ڕوانگەی هاوبەش لەبارەی تەوەرە هەرێمی و جیهانییەکانەوە.

لای خۆیەوە سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانیش جەختی کردەوە: پشت بە خوا لەم قۆناغەی داهاتوودا بە هاوکاریی هەر دوو لا کار دەکرێت بۆ کێشەی وڵاتانی ئیسلامی و چارەسەرکردنی کێشەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە